XameyNuseran.com || Baxer Hatn bo Xameynuseran.com ئاوێزان ..... پایزه‌ ئه‌حمه‌د
نێردراوە لەلایەن admin لە June 19 2012 10:43:30



سەرلەسپێدان کە رادەبم
دڵم خولیای تیشکی خۆرە و
پەڵەهەورەکان بەریان گرتوە..
سەرلەسپێدان کە رادەبم
تامەزرۆی بینینی
چاوە شینەکانی ئاسمانم و
هەورە ئەبەنووسییەکان دیلیان کردوون