XameyNuseran.com || Baxer Hatn bo Xameynuseran.com به‌ره‌ی ڕۆژنامه‌نوسانی کوردستان ...... ئاشتی گه‌رمیانی .. هه‌ولێر
نێردراوە لەلایەن admin لە June 07 2012 23:22:49


ده‌مێکه‌له‌نزیك ودووره‌وه‌چاو له‌کارو هه‌ڵس وکه‌وتی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نوسانی کوردستان ده‌گرم که‌خۆم یه‌کێکم له‌ئه‌ندامانی کارای ئه‌و سه‌ندیکایه‌وه‌له‌ساڵی 1984 وه‌پاش خۆ ڕاهێنانم وه‌خوێندنه‌وه‌م وه‌تێ گه‌یشتنم


هەوڵی درێژکراو


به‌ره‌ی ڕۆژنامه‌نوسانی کوردستان

ئاشتی گه‌رمیانی .. هه‌ولێر

ده‌مێکه‌له‌نزیك ودووره‌وه‌چاو له‌کارو هه‌ڵس وکه‌وتی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نوسانی کوردستان ده‌گرم که‌خۆم یه‌کێکم له‌ئه‌ندامانی کارای ئه‌و سه‌ندیکایه‌وه‌له‌ساڵی 1984 وه‌پاش خۆ ڕاهێنانم وه‌خوێندنه‌وه‌م وه‌تێ گه‌یشتنم له‌ژیانی ڕۆژنامونوسی وه‌جیهانی رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌گه‌ر چی وه‌کو قوتابی یه‌کی په‌یامنێری ده‌ستم به‌کار کرد به‌ڵام به‌دێژای 16 ساڵ که‌له‌سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌وگۆڤارو سایته‌ئه‌له‌کترۆنی یه‌کاندا کارم کردووه‌ئه‌و تێڕوانینه‌م لا دروست بووه‌که‌ژیانی ڕۆژنامه‌گه‌رێتی په‌یامێکی سیاسی و ئه‌زموونی و مرۆڤایه‌تی یه‌له‌کاتێکدا قه‌ڵه‌مه‌که‌ت بیوێرانه‌و پاك و خزمه‌تی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌که‌ت بکات وه‌هیچ کاتیش له‌خزمه‌تی دوژمنی گه‌له‌که‌مدا نه‌بێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌درێژای ئه‌م مێژووه‌چه‌ندین که‌ڵه‌نوسه‌ری کورد که‌ئێستاش ده‌سه‌ڵاتن قه‌ڵه‌می ئوملعارك و سه‌یفی ده‌وڵه‌ت بوون ، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی شه‌رمه‌زاری مێژوو بن وه‌گه‌نده‌ڵچی یه‌کانیش پاڵ پشتی ئه‌و جۆره‌قه‌ڵه‌مانه‌ن له‌به‌ره‌یه‌کی ناو ڕۆژنامه‌نوسیدا ڕۆڵ و زمان لوسیان هه‌یه‌وه‌خاوه‌ن بڕیارو فیتنه‌گێڕین به‌تایبه‌ت له‌ دژی پرۆسه‌ی بوژاندنه‌وه‌ی حکومه‌ت وده‌سه‌ڵاتدان.
تاقی کردنه‌وه‌و سه‌رکه‌وتووی ڕۆژنامه‌نووس له‌هه‌موو جیهاندا له‌وروژاندنی بابه‌ت و که‌م و کوڕی و کێشه‌کانی ده‌وڵه‌ته‌به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی ناو و که‌سایه‌تی بڕوژێنی ، هه‌رده‌م له‌و ‌ده‌رخستنی بابه‌ت و کێشه‌یه‌کدا له‌ناو دام وده‌زگای حکومه‌تدا وه‌کار تێ کردنی ئه‌و نوسین و بابه‌ته‌حکومه‌ت شپرزه‌ده‌کات بۆ چاره‌سه‌رو گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و که‌م و کوڕیانه‌دا ، هه‌رکات حکومه‌تیش ڕێز له‌بیروڕای ئازاد ده‌گرێت ، چه‌ندین جار وه‌زیرو ده‌سه‌ڵات ده‌ستیان له‌کار هه‌ڵگرتووه‌له‌بوونی ناڕێکیه‌ك له‌ناو پۆسته‌کانیاندا ، هه‌ر بۆیه‌نوسه‌ری قه‌ڵه‌م بوێر توانیویه‌تی ده‌سه‌ڵات وه‌ئاگا بهێنێ ، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌له‌ووڵاتی مندا له‌م سه‌رده‌مه‌دا دۆسیه‌کان وه‌ژیانی ڕۆژنامه‌گه‌رێتی به‌رو ئاکاری به‌ره‌یی چووه‌وه‌بۆته‌بڕیار ده‌ری حزب و پارت ، له‌کاتێکدا ده‌زگای ڕۆژنامه‌گه‌رێتی بۆ ئه‌وه‌دروست ده‌بێت که‌کاره‌باش و چاکه‌کان وه‌کاره‌که‌موو کوڕی یه‌کان بخاته‌ڕووی جه‌ماوه‌ر وه‌ده‌سه‌ڵاداران ، به‌ڵام له‌کوردستانی من به‌پێچه‌وانه‌وه‌په‌یامی سیاسی حزب وه‌لایه‌نه‌کان ده‌که‌نه‌پلان بۆ داڕشتنی سه‌ندیکاکان ، ئه‌وه‌شمان له‌به‌رچاوه‌ئه‌مڕۆ سه‌ندیکا خۆی له‌ناو به‌ره یه‌کی کوردستانیدا ده‌دۆزێته‌وه‌نه‌ك وه‌کو ده‌زگایه‌کی سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن په‌یامی تایبه‌تی ، به‌و شێوه‌یه‌کار ده‌کات ده‌بێت سه‌ربه‌تیره‌و گروپ و حزبێك بیت ، نمونه‌ش پشتیگری له‌ڕاگه‌یاندنی حزبێکه‌وه‌ته‌واو که‌ری به‌رده‌وام بوونی تۆیه‌له‌ژیانی ڕۆژنامه‌گه‌رێتیدا.
سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نوسان و سه‌ندیکاکانی تر پێم وایه‌یه‌شتان نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ئه‌و ئاسته‌ی که‌بتوانن یاسا نێو ده‌وڵه‌تی یه‌کان په‌یڕه‌و بکه‌ن وه‌کادری ڕۆژنامه‌نووس پێ بگه‌یه‌نن له‌سه‌ر ئاستی ساغ و سه‌لامه‌تی په‌یڕه‌وه‌نێو ده‌وڵه‌تی یه‌کان ، وه‌بوونی کادری ڕاگه‌یاندن به‌شێوه‌ی تێوری نه‌ك پراکتایك، بێجگه‌له‌وه‌ی که‌پردێکی ئاڵو گۆڕی پته‌و نێ یه‌بۆ تێگه‌یشتن له‌به‌رنامه‌ی جیهانی ڕۆژنامه‌نووسی ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێت که‌بۆ چه‌ند که‌سێك له‌سێ ڕۆژی ۆرك شۆپ سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌بکه‌ن ته‌نها بۆ خۆشی خۆیانه‌، نه‌ك سوود وه‌رگرتن له‌جۆری کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری ئه‌ویش به‌شی ئه‌و که‌سایه‌تی یانه‌یه‌که‌ده‌سه‌ڵاتن له‌ناو سه‌ندیکادا.
ئه‌و تێڕوانینه‌تایبه‌تییه‌وه‌ئه‌و تایبه‌تمه‌ندێتی یه‌ی که‌بوه‌به‌که‌لتووری کوردستان تا ئێستا له‌شێوه‌ی به‌ره‌یه‌کی کوردستانی یه‌نه‌ك ده‌زگایه‌کی خاوه‌ه‌ن به‌یاسا بوون ، ئه‌وه‌ی که‌یاسای بۆ داده‌نێن وه‌رگێڕانی پرۆژه‌یاسای نێو ده‌وڵه‌تی نی یه‌، به‌ڵکو زۆربه‌ی خاڵه‌کان هه‌ڵقوڵاوی تاکه‌که‌سی یه‌، بۆیه‌بڕیاره‌کان وه‌ئیمتیازاته‌کان له‌بواری چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌وه‌ته‌نها بۆ خاوه‌ن ماڵه‌.
له‌ڕووی ئازادی ڕۆژنامه‌نووس و ده‌ربڕینیه‌کانی یه‌وه‌زۆر جار زیاده‌ڕۆی تێدایه‌وه‌ده‌رچوونه‌له‌پرۆسه‌ی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌رێتی له‌لایه‌ن نوسه‌رو نوێنه‌ری حزبه‌کان که‌نوێنه‌ریانه‌له‌سه‌ندیکا، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ ناشاره‌زای کاری ڕۆژنامه‌گه‌رێتی وه ده‌ست نیشان کردنی وه‌کو داکۆکی یه‌ك له‌حزب و ده‌زگاکه‌ی ، تووندو تیژی کردن به‌رانبه‌ر ڕۆژنامه‌نووسانیش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ تێ نه‌گه‌یشتنی ته‌واو له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منی و ده‌سه‌لاته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ناو به‌ناو کوردستان تووشی کاره‌ساتی نێو ده‌وڵه‌تی ده‌بێت له‌ڕۆژنامه‌و بڵاوکراوه‌کانی جیهانیدا به‌کوشتنی یان ئازار دانی ڕۆژنامه‌نوسان.
له‌هه‌موو جیهاندا ڕێز له‌قه‌ڵه‌می بوێرو داهێنه‌رو جۆره‌کانی داهێنان ده‌گیرێت نه‌ك ته‌مه‌نی زۆره‌و پیره‌و ده‌مێکه‌له‌گۆڕه‌پانه‌که‌یه‌، چونکه‌زۆر جار پیره‌به‌ڵام خزمه‌کانی داهێنه‌ره‌کانی نه‌بۆته‌بنه‌مای تازه‌گه‌ری یان داهێنان له‌م سه‌رده‌مه‌دا ، ڕێز لێنان بۆ ڕۆژنامنووس ده‌بێت به‌گوێره‌ی کارو پیشه‌بێت نه‌ك دابه‌ش کردنیان وه‌کو هه‌ر حزبێك چه‌ندی به‌ر ده‌که‌وێت ئه‌وه‌ش له‌م دوایه‌دا له‌زه‌وی دابه‌ش کردن له‌شاری سلێمانی به‌رچاو که‌وت که‌حزب ده‌ست نیشانی که‌سایه‌تیه‌کان ده‌کات وه‌ناردنی ناوه‌کانیان که‌زه‌ویان پێ بدرێت.
بۆیه‌پێم وایه‌ڕابردووی سه‌ندیکا یه‌شتان باشتره‌له‌ئێستای چونکه‌شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ری ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌کوردستاندا پڕه‌له‌خه‌ڕه‌گ و خاشاکی به‌سه‌رچوو پێویسته‌بدرێت له‌فیلته‌رو ئێڵه‌کێك تا پاك بکرته‌وه‌وه‌بڕیاره‌نێوه‌ده‌وڵه‌تی یه‌کانی ڕاگه‌یاندن وه‌ڕۆژنامه‌گه‌ری جێ به‌جێ بکات نه‌ك بڕیاری به‌ره‌ی کوردستانی.