ڕێدۆزی
چوونه‌ژووره‌وه
تا ئێستا ئەندام نیت؟
كرته لێره بكه بۆ خۆ تۆماركردن.
تێپەڕەوشەت له بیرچووه؟
ده‌توانی لێرەوە داوای تێپەڕەوشه‌ی نوێ بكه‌یت.
کتێب
وتار و راپۆرت

کۆڕێک بۆ
هونه‌ری نیگار کێشان و
ئاوتیزم

کوردستان له دیدی
کورد ناسی هۆڵه‌ندی
پیت مویله‌ر و لیا فیسه‌ر

کۆڕی ڕێزلێنان و
چله‌ی ماته‌مینی
خوالێخۆش
بوو کاک ئازاد صائیب
ئازادی ژێده‌رێ
بۆ پڕۆژه‌ى
لێره‌و له‌وێ
بنه‌ماکانی چیڕۆک نوسین
مسته‌فا رابه‌ر
ده‌ریایه‌ک ڕۆژنامه و
ڕووبارێک گۆڤار و
کانیاوێک کتێب
فه‌هد گرده‌وانی
هۆنراوه
ریکلام
ڤیدیۆ
شیعری
هه‌ردی ئه‌حمه‌د
کۆری ئه‌ده‌بی
له‌تیف هۆمه‌ر
نوێنه‌ر ئه‌حمه‌د
هونه‌ر
کوردیه‌کانTV
خالید ڕه‌سوڵ، ئازادی ژێده‌رێ بۆ پڕۆژه‌ى (لێره‌و له‌وێ)...... وه‌هبی ره‌سوڵ
خالید ڕه‌سوڵ، ئازادی ژێده‌رێ بۆ پڕۆژه‌ى -لێره‌و له‌وێ
وه‌هبى ڕه‌سوڵ
دیالۆگی شارستانیه‌ته‌كان

پرۆژه‌ى(لێره‌و له‌وێ) ئه‌مساڵیش بۆ جارى دووه‌م له‌لایه‌ن بنكه‌ى په‌روه‌رده‌یى هونه‌ر و كو‌لتور كارى كار ئاماده‌یى بۆ كرا، مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى له گێڕان و سازاندنى ئه‌م پرۆژه‌یه ناساندن و هه‌رچى زیاتر لێك نزیك كردنه‌وه‌ى كولتورى میلله‌تانى دووره هۆڵه‌ندییه به كولتورى هۆڵه‌ندى، له ڕێى هونه‌رمه‌ندانى ده‌ره‌وه‌ى هۆڵه‌نده به هونه‌رمه‌ندانى هۆڵه‌ندى. ئه‌م بنكه‌یه به‌شێكه له بنكه‌ى فێركاریى هه‌رێمى (ROC) له وڵاتى هۆڵه‌ندا له شارى (خوس)، ئه‌مساڵ پرۆژه‌كه جیاواز له ساڵى پار، بۆ چوار گروپ سازكراوه كه هه‌ر گروپێ هونه‌رمه‌ندێكى ده‌ره‌وه‌ى هۆڵه‌ندى له خۆگرتووه له‌ته‌ك هونه‌رمه‌ندانى هۆڵه‌ندیدا، كه ئه‌وانیش هونه‌رمه‌ندانێك بوون له نه‌ته‌وه‌كانى (كورد، مه‌كدۆنى، بهلچیكى و ئه‌ڵمانى). (لێره و له‌وێ) هه‌ر له ناونیشانى پرۆژه‌كه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كى دوالیزمى له‌سه‌ر ئاستى لێكدانى دوو پێگه/كلتور و تێكشكاندنى پیرۆزیى سنورى نێوانیان له ڕێى پرۆسێسێكى دیالۆگى بنیاتنراو و پشتبه‌ست به تیۆرى دیالۆگى شارستانیه‌ته‌كان له پانتایى هزرى فه‌لسه‌فیانه‌ى پۆست مۆدێرنه‌دا خۆیمان ئاراسته ده‌كات.
دووه‌م به‌شداری
هونه‌رمه‌ند خالید ڕه‌سوڵ بۆ جارى دووه‌م (دواى ساڵى پار) له‌م پرۆژه هونه‌رییه/كولتورییهدا به‌شدار ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مساڵ تێكه‌ڵاو كردنى ئاراسته جیاكان له هزر/كو‌لتور/بینگهى هونه‌ریى تا ده‌گاته خودى جیایى و لێكدان له ژانره هونه‌رییه‌كانی شێوهكاریى له: /تابلۆ/ئینستله‌یشن (به‌شدارى ڕه‌گه‌زى شوێنى) و ئه‌ده‌بیی له:/نوسین/شیعر/چیرۆك (به‌شدارى ڕه‌گه‌زى زوبان) و مۆزیكى له: مۆزیك/ده‌نگ/خوێندنه‌وه (به‌شدارى ڕه‌گه‌زى زه‌مه‌نى، هه‌ندێ جار له‌ڕێى به زه‌مه‌نى كردنه‌وه‌ى زوبان و هه‌ندێ جارى تریش له‌ڕێى خودى مۆزیك خۆیه‌وه).

هه‌رچۆن ژماره‌ى كه‌سایه‌تى به‌شداربوو له پێكهێنانى ده‌قێكى خاوه‌ن تاكه گوتارێكى هاوبه‌ش، زیاترى كردووه بۆ چوار كه‌سایه‌تى (خالید ڕه‌سوڵ/هونه‌رمه‌ند، خیرارد ڤێركێركه/ هونه‌رمه‌ندى كه‌ره‌سه‌ى جیاواز له كارى هاوچه‌رخدا، مارتاین لینزڵ/نیگاركێش، خوس مۆڵدهرس/شاعیر‌و نوسه‌ر). لێره‌دا تێكه‌ڵ بوونه‌وه و یه‌كگرتنه‌وه‌ى گوتارى هونه‌ریى هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ك له ڕێچكه‌ى یه‌كه‌یه‌كى بینهییدا، ده‌بێته ئه‌ركێكى گران و خودى پرۆسێسهكهش گه‌ر له سۆنگه‌ى تهباییهكى ڕوانگه‌ییه‌وه ئاراسته نه‌گرێت، ناتوانێت هه‌ڵگرى واتاگهلێكى وه‌ها بێت، كه له دواوێستگهدا بچنه‌وه سه‌ر یه‌ك پانتایى له تواناى په‌خشى وزه تهعبیرییهكانى ئاماژه‌دا.
هه‌ر به‌م هۆكاره‌یه ڕۆژنامه‌نووسى هونه‌ریى (نیكۆ ئوت Nico Out) له گه‌ڕانیدا بۆ باشترین بابه‌تى هونه‌ر له پارێزگاى (زه‌یلاند) ده‌رباره‌ى ئه‌م پرۆژه‌یه له ڕۆژنامه‌ى (Uit Gids) نوسیویهتى: (پرۆژه‌ى هونه‌ریى (لێره و له‌وێ) به یه‌كگه‌یشتنى چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكى كو‌لتور جیاوازه و به‌هاى خۆى هه‌یه، وه‌ك هه‌موو بهیهكگهیشتنێكى تر له‌نێوان مرۆڤدا، ئه‌گه‌ر به‌یه‌كگه‌یشتنه‌كه ڕاسته‌قینه بێت، له‌م بهیهكگهیشتنهدا ڕاستیى بوونى خۆتت بۆ دووپات ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌سانى تر، تۆ بناسنه‌وه و دان به بوونتا بنێن، به‌یه‌كگه‌یشتنى چه‌ند هونه‌رمه‌ندێ، ته‌نها كاتێك به‌هاداره، لاى كه‌سانێكى تر، ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامى ئه‌و بهیهكگهیشتنهدا، هونه‌رێكى وه‌ها بێته كایه كه تواناى خۆى هه‌بێت. هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌و هونه‌ره‌ش، له‌سه‌ر چاوه‌ڕوانییه‌كان و چۆنییه‌تى تێڕوانینت بۆ هونه‌ر وه‌ستاوه.) لیـَرهدا ده‌بینین چۆن نوسه‌ر جه‌خت له‌سه‌ر به‌هاى ڕاسته‌قینه بوونى به‌یه‌كگه‌یشتنه‌كه ده‌كاته‌وه، چونكه ماهیه‌تى پرۆژه‌كه له‌و خاڵه‌دا سهنتهرگیریى ده‌كات و ده‌خولێته‌وه.
گه‌ر بێینه‌وه سه‌ر خودى پرۆژه‌كه، ئه‌وا له‌شارى (خوس) و له مانگى ئه‌یلولدا ئه‌نجام دراوه، ئامادهبوونهوهى ژماره‌ى چوار هه‌ر له دابه‌شكردنى گروپه‌كان و دواتر ژماره‌ى ئه‌ندامانى ئه‌م گروپه و تا گه‌یشتن به مامه‌ڵه پێكردنى وه‌ك سیستمێكى سه‌ره‌كیى له په‌یوه‌ندییه بونیادییهكانى ده‌قدا، ئاماده‌ییه‌كى كارا و دواتر فره ڕه‌هه‌ندى هه‌یه.
لێكدانه‌وه‌ی تابلۆكه
ده‌ستپێكى كاركردنى ئه‌م گروپه به كاركردن له‌سه‌ر بیرۆكه‌ى تابلۆى سه‌ره‌تاى هونه‌رمه‌ند (خالید ڕه‌سوڵ) (شێوه‌ى یه‌كه‌م) سه‌رچاوه ده‌گرێت، كه بریتییه له چوار باڵنده (په‌ڕه‌سێلكه) و كه یه‌كێكیان ئاراسته‌ى فڕینى خۆى گۆڕیوه و به‌و گۆڕانه‌ش سیما و قه‌واره و كه‌سایه‌تییه‌كه‌ى ڕوون و دهركهوتهوو تایبه‌تمه‌ند بووه و هاوكات ئاستى فڕینیشى باڵا بووه، گه‌ر پرۆسێسى شرۆڤه كردنمان له پانتایى خودى ده‌ق خۆیدا ده‌رنه‌كه‌ین،(واته شرۆڤه‌كردن له ناوه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ى ده‌ق ئاراسته بێت) ئه‌وا ئه‌م نیشانه هه‌ژمونگه‌رایه/سه‌ره‌كییه به‌ره‌نجامى په‌یوه‌ندییه بونیادییهكهى به نیشانه هاوشانهكانى و باكگراوندهكهى/سروشت (كه سه‌رجه‌م نیشانه‌ى ئایكۆنین) ئه‌و واتایهمان پێ ده‌به‌خشێت كه لادان و یاخى بوون له ڕه‌وته په‌یڕه‌وكراوه نه‌ریتییه‌كان، بوونێكى ڕاسته‌قینه و تایبه‌تمه‌ند دواجار ئازاد دێنێته كایه. به‌ڵام گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ى ده‌قه‌وه ڕوانینمان به‌ره‌و ناو ده‌ق ئاراسته‌كرد (به تایبه‌ت هاوشانى ناسین و شاره‌زاییمان له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ند و ناسنامه‌ى) ئه‌وا سۆز و سهودایى بۆ خاك/وڵات/كوردستان و ئازادیى نه‌ته‌وه‌یى له‌سه‌ر ئاستى كوردستانى گه‌وره خۆى ئاماده ده‌كاته‌وه، ساتێكیش تابلۆى دووه‌م (شێوه‌ى دووه‌م) نیشانه ئایكۆنییهكان(باڵنده‌كان)ى تابلۆى یه‌كه‌م، هاوشان ده‌كات به ڕه‌نگ و هێماى ئاڵاى كوردستان، ئه‌مه‌ش زیاتر وه‌ك گوتارێك داخراویى خۆى وه‌ك ده‌قێك، له‌م تاكه شرۆڤه‌یه‌دا قه‌تیس ده‌كات و ده‌وه‌ستێنێت. لێره‌دا چوار باڵنده‌كه ده‌بنه چوار كه‌رت و پێكه‌وه كار له‌سه‌ر كامڵ كردنى قه‌واره‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ بۆ تاكه باڵنده‌یه‌ك ده‌كه‌ن، كه ئه‌ویش به‌ره‌نجامى بوون و لێكدانى دوو هێڵى ئاسۆیى و ستونى (+) له‌سه‌رى، (كه ده‌كرێت جارێك شرۆڤه‌ى خاچێكى یۆنانى* وه‌ربگرێت و جارێكى تر شرۆڤه‌ى نیشانه خستنه‌سه‌رى چه‌كێك(قه‌نناسه) كه به واتاى بوونى مه‌ترسى و مه‌رگ دێت) لێكدانه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت دروست ده‌كات. كه تێیدا ناكرێت بهدواشرۆڤه و گێڕانه‌وه‌ى یه‌كه‌مدا بچین، چون ده‌مانگه‌یه‌نێت به ڕهههندگهلێكى قوڵ و دووره‌ده‌ست له نێو خودى خاچى یۆنانى و بنه‌ڕه‌ت و هه‌نجه‌تى به‌كارهێنان و گۆڕانكارییه‌كانى كه به‌سه‌ریداهاتووه، به‌ڵام ده‌كرێت به هاوكاریى بازنه‌كه‌ى پشته‌وه‌ى (واته فۆرمى خۆره‌كه) كه ڕۆڵى بازنه‌ى نیشانهگرتنهوهكه ده‌گێڕێت، شرۆڤه‌ى بوونى مه‌ترسیى له‌سه‌ر كامڵبوونى شێوه‌كه بكه‌ین، به ئاماده‌بوونى ئاڵاى كوردستان (به‌ڕێزه‌ى ڕه‌نگ و فۆرمى خۆره‌كه‌ى) وه‌ك نیشانه‌یه‌كى هاوشان بۆ فۆرمى باڵنده‌كه كه ڕۆڵى نیشانه‌یه‌كى هه‌ژمونگه‌را و سه‌ره‌كى ده‌بینێت له شێوه‌ى دووه‌مدا، ژێده‌رى كارى یه‌كه‌میش ده‌ستنیشانكراو ده‌بێت بۆ یه‌ك شرۆڤه‌كردن كه ئه‌ویش خستنه‌ڕووى ئازادیى نه‌ته‌وه‌یى كورده، به‌م دهستنیشانكراویهش ده‌ق داده‌خرێت و چیتر هیچ شرۆڤهكردنێكى تر له‌خۆ ناگرێت.
زاڵبوونی ژماره چوار
لێره‌دا وێڕاى ژماره‌ى چوارى باڵنده‌كان (وه‌ك چوار باڵنده‌ى ته‌واو له شێوه‌ى یه‌كه‌م و چوار كه‌رتى یه‌ك باڵنده له شێوه‌ى دووه‌م) ژماره چوارێكى تریش ئاماده ده‌بێته‌وه له ژماره‌ى ڕه‌نگه‌كانى ئاڵاى كوردستاندا (سور، سپى، سه‌وز، زه‌رد). له دواجاریشدا به‌ره‌نجامى خوێندنه‌وه‌ى سیستماتیكیانهى په‌یوه‌ندییه نیشانه‌ییه‌كان له نێو خودى ده‌ق خۆیدا، هه‌ردوو نیشانه‌ى باڵنده(وه‌ك نیشانه‌یه‌كى ئاماده و به‌رجه‌سته) و ژماره چوار(وه‌ك نیشانه‌یه‌كى گریمانه‌یى) ده‌بنه واتا بۆ ئازادیى، هه‌مان خوێندنه‌وه‌شه واى له (نیكۆ ئوت) كردووه كه بڵێت:( تابلۆكانى خالید ڕه‌سوڵى كورد شێوازى هونه‌رى ڕه‌مزین، تیایاندا ماسى هێماى ژیانه و باڵنده و ژماره چوار هێمان بۆ ئازادیى.)
كاركردن له‌سه‌ر ئه‌م ژماره‌یه لاى هونه‌رمه‌ند (خیرارد ڤێركێركه) بووه‌ته ئاماده‌كردن و دانانى چوار مێز (له‌نێو چادرێكدا) كه هه‌ر یه‌كێكیان لاته‌نیشت و بازنه‌یه‌كى سه‌ر ڕووى سه‌رى مێزه‌كه‌ى ڕه‌نگكراوه به یه‌كێ له چوار ڕه‌نگى ئاماژه بۆكراو (شێوه‌ى سێهه‌م) و دانانى چوار كورسى بۆ هه‌ر مێزێك له مێزه‌كان، هه‌روه‌ها لێدانى فۆڕمى ماسییه‌ك (له‌و فۆڕمه ماسیانه‌ى له پرۆژه‌ى ساڵى پارى هه‌مان ئه‌م نمایشه‌دا كارى تیاكرابوو) له پشتى كورسییه‌كان. لێره‌دا ئه‌وه‌ى جێى ئاماژه‌یه هه‌ر له چادره‌كه‌وه تا مێز و كورسییه‌كان سه‌رجه‌م ده‌ستكردى هونه‌رمه‌ند خۆین و ئه‌م شێوازه كاركردنه‌ش ده‌چێته بازنه‌ى هونه‌رى دروستكراوى ئاماده (ready made)وه پێش ئه‌وه‌ى ببێته كارێكى ئینستله‌یشن و هاوكات گۆڕاندنى هونه‌رێكى پیشه‌ییه بۆ هونه‌رێكى جوان.
شرۆڤه‌كردن له نێو پانتایى بونیادى خودى ئه‌م ده‌قه‌دا، ده‌مانگه‌یه‌نێت به بهخوانكردنى له‌تى جه‌سته‌ى یه‌كه‌یه‌كى په‌رت بوو (مێزه‌كه و ڕه‌نگه‌كه‌ى سه‌رى) بۆ چوار ده‌سه‌ڵات (كورسییه‌كان)، به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ى خودى ده‌ق خۆیدا ده‌بێته ئه‌و چوار ده‌سه‌ڵاته‌ى هه‌میشه پێكه‌وه خه‌ریكى پیلان گێڕان بوون دژ به جه‌سته‌ى كوردستانى گه‌وره‌ى دایك، جا وه‌ك یه‌كه‌یه‌كى ئه‌و جه‌سته‌یه یاخود خودى جه‌سته‌كه خۆى. سه‌رله‌نوێ دانانه‌وه‌ى فۆرمى ماسییه‌كان به پشتى كورسییهكانهوه، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ئاماژه‌یه‌ك ده‌نوێنێ بۆ هه‌میشه پیاده‌كردن و بوونى ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر حسابى چین و توێژه گشتییه‌كه‌ى میلله‌ت، هاوكات كۆكردنه‌وه و لێكدانێكى هه‌ردوو پرۆژه‌كه‌یه له یاده‌وه‌رى یه‌ك كۆبنیاددا.
كۆكردنه‌وه‌ی دوو ده‌قی مۆدێرنه‌و پۆست مۆدێرنه
(مارتاین لینزڵ)ى هونه‌رمه‌ندیش په‌ندێكى پێشینانى هۆڵه‌ندى كردۆته ده‌روازه بۆ چوونه نێو پرۆسێسى ده‌ق ئاوێزانبوون له‌گه‌ڵ دوو ده‌قى یه‌كه‌م و هاوشانى ئاماده‌بوونى ده‌قى سێهه‌م. ئه‌میش هه‌ر به جه‌ختكردنه‌وه له ئامادهبوونهوهى ژماره چوار، به‌ڵام له ڕوانگه و ئاراسته‌یه‌كى تره‌وه، په‌نده‌كه به هۆڵه‌ندى ده‌ڵێت: (ئۆنده‌ر فیر ئۆخن) واته (له‌ژێر چوار چاوه‌وه) به ماناى كاتێك دووكه‌س به‌یه‌كه‌وه سهرئهكهن به‌یه‌كدا و به‌نهێنى باسى شتێك ده‌كه‌ن... به هه‌ردووكیان چوارچاویان هه‌یه و له‌ژێر ئه‌و چوار چاوه‌وه نهێنى و نیارێك هه‌یه. هونه‌رمه‌ند بۆ پراكتیزه‌كردنى ئه‌م په‌نده چوار پۆرترێتى، هه‌ریه‌ك به‌یه‌ك چاو و بهڕهنگى سپى دروست كردووه و له‌سه‌ر هه‌ركام له مێزه‌كانه‌وه هه‌ڵیواسیوه (شێوه‌ى سێهه‌م)، ئه‌م پرۆسێسه خۆى له خۆیدا پێكه‌وه كۆكردنه‌وه‌ى دوو ده‌قى مۆدێرنه و پۆست مۆدێرنه‌یه له یه‌كه‌یه‌كى ده‌قى بینهیى بهدیهاتوودا، كه كۆكردنه‌وه‌ى دوو ئاراسته‌ى وه‌ها لێكدژ بۆ وه‌رگر له گـێڕانهوهى پێكه‌وه بوونیان بۆ ژێده‌رێ شتێك ده‌بوو دژوار و هاوكات به دى نه‌هاتوو، گه‌ر ئاماده‌یى و بهردهستیى ئه‌و تاكه ژێده‌ره نه‌بوایه كه ئاراسته‌كانى دوو ده‌قى پێشوو (به‌تایبه‌ت ده‌قى سه‌ره‌تا گرتوو) پێشتر له پرۆسێسێكى به تۆتالیتاری كردنى لێكدانه‌وه‌ى ده‌قدا، تواناى فره ڕه‌هه‌ندیى ڕاڤه‌كردنى ده‌قى له تاكه شرۆڤهیهكدا قه‌تیس و به‌ندكردووه.
ئه‌م ته‌نیا چاوه له نێو ئه‌و ده‌موچاوه ڕۆحانییه سپیه‌دا، ڕوانینه له كاره‌ساتێك، كه پێده‌چێت له كه‌رت بوون و ونبوونى جه‌سته‌ى خۆیدا بێت، ئه‌و ئاماده‌ییه‌كى نائاماده‌ى هه‌یه. چوار چاو ده‌ڕواننه چاره‌نووسى خۆیان له‌سه‌ر مێزى ڕووداو و به‌ره‌نجامه‌كان.
هونه‌رمه‌ند (مارتاین لینزڵ) له ده‌قێكى نوسراودا كه چوارینه‌یه‌كه له زنجیره‌ى: (ڕۆحه ئازاده‌كان) به ناونیشانى(له نێوان خۆم و خۆتا)، وه‌ها ده‌رباره‌ى كاره‌كه‌ى خۆى ده‌دوێت:
ڕه‌نگى بیره‌كان بده‌ره‌وه/ چاو وشه‌كانت ئه‌بینێ/ كه به‌هه‌مان زوبان ده‌دوێن/ له‌نێوان خۆم و خۆتا/ ئازادیى ڕۆحمان به‌ش ئه‌كه‌ین/ زمانى شێوه، سنورى نییه/ وشه‌كان ئازادبوون/ ئه‌گه‌ر به ده‌ستم ته‌رجومه‌یان كه‌م/ ئه‌و زوبانه ده‌رده‌چێ كه ده‌مه‌وێ پێى بدوێم...
(خوس مۆڵدهرس)ى شاعیریش، ساته‌وه‌ختى كردنه‌وه‌ى نمایشه‌كه له‌نێو چادره‌كه‌دا، شیعرێكى خوێندۆته‌وه هاوشانى پارچه‌یه‌ك مۆزیك، كه بریتیه له چوار كۆپله ده‌رباره‌ى نه‌هامه‌تى و ئازارى مرۆڤ به‌گشتى، دوانى به زمانى پیاوه‌وه و دوانى به زمانى ژنه‌وه. ئه‌و بۆخۆى كه‌سایه‌تییه‌كه كه شاره‌زایى ته‌واوى هه‌یه ده‌رباره‌ى كورد و نیاره مێژوییه‌كه‌ى.
دواتریش هه‌ركام له هونه‌رمه‌ندان نوسینێكیان نوسیوه پابه‌ند به نمایشه‌كه‌وه، كه ئه‌وه‌ى خالید ڕه‌سوڵى هونه‌رمه‌ند بریتى بوو له‌م چوار چیرۆكه:
یه‌كه‌م: باڵنده‌كه بۆیه بڕیاریدا له قهفهزهكهدا هێلانه نه‌كات تا بێچووه‌كانى به‌دیلى له‌دایك نه‌بن.
دووه‌م: لیۆناردۆ داڤینشى له كورته چیرۆكه‌كه‌یدا بۆمان ده‌گێڕێته‌وه: كاتێ ڕاوكه‌ره‌كه به‌چكه‌ى باڵنده‌كه‌ى گرت و بردى له قه‌فه‌زێكدا له‌ماڵه‌وه دیلى كرد، دایكى چوو به‌چكه‌كه‌ى خۆى له قهفهزهكهدا ژه‌هر خوارد كرد تا ژیان به‌دیلى نه‌باته سه‌ر.
سێهه‌م: ئه‌و نوسراوهشم له یاده كه له‌سه‌ر كێلى گۆڕى زانایه‌ك هه‌ڵكه‌ندراوه: (هه‌ر وا به‌ئاسانى به‌لامدا ڕامهبوره، ڕۆژێك بوو منیش وه‌ك ئێسته‌ى تۆ وابووم، ڕۆژێكیش دێت تۆش وه‌ك ئێسته‌ى من وا ده‌بیت، كه‌واته پێش ئه‌وه‌ى به من بگه‌یته‌وه بۆ ئازادیى و خزمه‌تى گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ت تێبكۆشه).
چواره‌م: ئه‌مڕۆش له‌نێو ئه‌م چادره، من و خێرارد و مارتن و خوس هه‌ر چوارمان حه‌زمان كرد ئه‌وه‌تان یاد بهێنینه‌وه، هێشتا له‌م سه‌ده‌ى بیستویهكهمهدا چل ملیۆن كورد له ساده‌ترین مافه‌كانى ئازادیى بێبه‌شه و جه‌سته‌ى چوار پارچهبووى كوردستانه‌كه‌ى به هیواى بوونه‌وه‌یه‌كه. ئه‌م نوسینانه‌ش به‌و چوار كۆپله شیعرهشهوه كه (خوس)ى شاعیر خوێندویه‌تیه‌وه، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى به‌شدارى كردنى ژانرى زوبانه چ به نوسین و چ به خوێندنه‌وه، وه‌ك دوو ڕه‌گه‌زى شوێنى و كاتى، هاوكات ئاشتكردنه‌وه و ئاماده‌كردنه‌وه‌ى وتن و وێنه‌یه له یه‌كه‌یه‌كى چنراوى بینهییدا، وه‌ك خه‌سڵه‌تێكى هاوچه‌رخانه‌ى ده‌قێكى پۆست مۆدێرنه، كه سیستمى سه‌ره‌كى بونیادى خۆى له‌سه‌ر پڕۆسێسێكى فره لایه‌نه ناوه، له نێوان چه‌ند ڕه‌گه‌ز و ژانرێكى جیاجیاى ده‌ق ئاوێزاندا.
په‌راوێز:
(*) خاچى یۆنانى: ئه‌و خاچهیه كه هه‌ر چوارلاى وه‌ك یه‌كه، پێش خاچى لاتینى هه‌بوه و به‌كارهێنراوه، له‌و گرفته ئه‌ندازه‌ییه ئاڵۆزه بێ چاره‌سه‌ره‌ى (بهچوارگۆشهكردنى بازنه و به بازنهكردنهوهى چوارگۆشه) لاى یۆنانیه‌كان هاتووه، (هه‌ر بۆیه نه‌خشه و فۆڕمى شارى(ڕۆما) لاى ڕۆمانه‌كان خۆیان، جارێك به بازنه‌یى و جارێكى تر به چوارگۆشه ئاماژه‌ى پێدراوه)، كه به‌ره‌نجامى دابه‌ش كردنى بازنه بهچوارگۆشهكراوهكه بۆ چوار به‌ش(quadripartite)، ئه‌م خاچه دروست ده‌بێت.
بنه‌ماى ئه‌م هێمایه‌ش له (یانتراس ـ Yantras)ى هیندۆسى و (ماندالا ـMandala ) ى بوزیى و ئیزتیكییهوه وه‌رگیراوه.
تێبینى: كاك (ئاراس كه‌مال) ده‌قه هۆڵه‌ندییه‌كانی بۆ كوردى وه‌رگێڕاوه.
ئه‌م نوسینه له ژماره 666 ی پاشکۆی (ئه‌ده‌ب و هونه‌ری) ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ ڕۆژی 14-01-2010 بڵاوبۆته‌وه.
لێدوان بنووسە
هەڵسەنگاندن
تكایه خۆت تۆمار بكه یان بچۆژووره‌وه بۆ هەڵسەنگاندن.









