ڕێدۆزی
چوونه‌ژووره‌وه
تا ئێستا ئەندام نیت؟
كرته لێره بكه بۆ خۆ تۆماركردن.
تێپەڕەوشەت له بیرچووه؟
ده‌توانی لێرەوە داوای تێپەڕەوشه‌ی نوێ بكه‌یت.
کتێب
وتار و راپۆرت

کۆڕێک بۆ
هونه‌ری نیگار کێشان و
ئاوتیزم

کوردستان له دیدی
کورد ناسی هۆڵه‌ندی
پیت مویله‌ر و لیا فیسه‌ر

کۆڕی ڕێزلێنان و
چله‌ی ماته‌مینی
خوالێخۆش
بوو کاک ئازاد صائیب
ئازادی ژێده‌رێ
بۆ پڕۆژه‌ى
لێره‌و له‌وێ
بنه‌ماکانی چیڕۆک نوسین
مسته‌فا رابه‌ر
ده‌ریایه‌ک ڕۆژنامه و
ڕووبارێک گۆڤار و
کانیاوێک کتێب
فه‌هد گرده‌وانی
هۆنراوه
ریکلام
ڤیدیۆ
شیعری
هه‌ردی ئه‌حمه‌د
کۆری ئه‌ده‌بی
له‌تیف هۆمه‌ر
نوێنه‌ر ئه‌حمه‌د
هونه‌ر
کوردیه‌کانTV
خودا ده‌یه‌وێت پشوو بدات !!.....قوبادى جه‌لیزاده
خودا ده‌یه‌وێت پشوو بدات !!
قوبادى جه‌لیزاده
خودا هیلاك بووه .
خودا ، له‌سه‌ر كه‌پرێك پاڵ كه‌وتووه ، له ره‌شه ره‌یحانه .
خودا ، شمشێره‌كه‌ى به ته‌نیشت خۆیه‌وه ، درێژ كردووه .
خودا پێغهمبهرهكانى ئیزن دا .
به فریشته‌كانى گووت : برِۆن شوو بكه‌ن!
خودا حه‌ز ده‌كا بخهویَت ....
خودا باوێشك ده‌دات
خودا فریاى پهرِاندنى ، ئه‌و دارستانه ده‌سته ، ناكه‌وێت !!.
ده‌ستێك به‌قژ ، په‌پووله راده‌كێشێ ، بۆ لاقه كردن .
ده‌سێك به‌بینه قاقاى ژنه‌وه .
ده‌ستێك منداڵ فرِێ ده‌داته هه‌تیوخانه‌وه .
ده‌ستێك گیرفانى گوڵ دهبرِێ .
ده‌ستێك، گورگ به‌رده‌داته میگه‌له مه‌مك.
ده‌ستێك كتیَب له قورِ هه‌ڵده‌كێشێت .
ده‌ستێك چاوى نه‌خۆشخانه ، بهمین دهرِێژێت .
ده‌ستێك پرچى كانى شانه ده‌كات به ژه‌هر .
ده‌ستێك ماچ ده‌داته به‌ر ، قرمژنى فیشه‌ك .
ده‌ستێك زلله ده‌دا له نان .
ده‌ستێك باڵى ئارامى ده‌شكێنێ .
ده‌ستێك زه‌رده‌خه‌نه ، سوور ده‌كا له خوێن .
خودا ره‌نگى له‌به‌ر نه‌ماوه .
خودا ده‌سته‌كانى ده‌له‌رزێ .
خودا له‌سه‌ر كه‌پرێك پاڵكه‌وتووه .
خودا شمشێره‌كه‌ى خستۆته‌وه كالانهوه .
خودا پرخه‌ى دێ
خودا خه‌و به ده‌ستێكى سپی و نه رمهوه ده‌بینێ .
ده‌ستێك سپى وه‌ك به‌فر
نه‌رم وه‌ك لۆكه .
خودا خه‌وی لێ كه‌وتووه !!
لێدوان بنووسە
هەڵسەنگاندن
تكایه خۆت تۆمار بكه یان بچۆژووره‌وه بۆ هەڵسەنگاندن.









