ڕێدۆزی
چوونه‌ژووره‌وه
تا ئێستا ئەندام نیت؟
كرته لێره بكه بۆ خۆ تۆماركردن.
تێپەڕەوشەت له بیرچووه؟
ده‌توانی لێرەوە داوای تێپەڕەوشه‌ی نوێ بكه‌یت.
کتێب
وتار و راپۆرت

کۆڕێک بۆ
هونه‌ری نیگار کێشان و
ئاوتیزم

کوردستان له دیدی
کورد ناسی هۆڵه‌ندی
پیت مویله‌ر و لیا فیسه‌ر

کۆڕی ڕێزلێنان و
چله‌ی ماته‌مینی
خوالێخۆش
بوو کاک ئازاد صائیب
ئازادی ژێده‌رێ
بۆ پڕۆژه‌ى
لێره‌و له‌وێ
بنه‌ماکانی چیڕۆک نوسین
مسته‌فا رابه‌ر
ده‌ریایه‌ک ڕۆژنامه و
ڕووبارێک گۆڤار و
کانیاوێک کتێب
فه‌هد گرده‌وانی
هۆنراوه
ریکلام
ڤیدیۆ
شیعری
هه‌ردی ئه‌حمه‌د
کۆری ئه‌ده‌بی
له‌تیف هۆمه‌ر
نوێنه‌ر ئه‌حمه‌د
هونه‌ر
کوردیه‌کانTV
باخچه‌کانی وه‌ڕسی
بەرزان هەستیار
شوباتی2010
ئەڵمانیا/ کۆلن
bhastiar@yahoo.de
کە بیتاقەتیی
وەک جگەرە ئەمنێت بە لێوی خۆیەوە
کتێبخانەکەم ئەگەڕێم ،
پاشان هیچ ناخوێنمه‌وه .. هیچ
*******
بەم ناوەختە زەنگ بۆ هاوڕێیەک لێ ئەدەم
سور ئه‌زانم به‌م مه‌ستییە لێم بێزاره
که‌چی ئه‌و دێڕه شیعرانه‌ی بۆ ئه‌خوێنمه‌وه
که خۆشم که‌یفم پێیان نایه‌ت و
بە نیازم ،
چەشنی شووشەی بەتاڵ ، توێکڵی گوڵە بەڕۆژە ،......
فڕێیان دەم
*******
گوێ له هاژه‌ی ڕژانی " چالاک"ˆ ئه‌گرم و
"مه‌حوی " به هه‌موو هه‌یبه‌تی خۆیه‌وه....
له ته‌نیشتمه‌وه دانیشتووه ،
که‌چی ئه‌وه‌نده بێ سیفه‌تم
کراسی ئه‌م بێزارییه‌م ، ئوتووه‌که‌ی ناشکێت
*******
له‌و په‌ڕی سه‌رقاڵیی خۆمدا
ڕژانی ئه‌ستێره،.....
خۆ کوشتنی کچێکم بیردێنێته‌وه
که پشکۆی یه‌که‌مین ماچ ،کردی به سه‌هۆڵ
*******
…له جه‌نجاڵیی خۆمدا
…چرکه‌یه‌کم ئه‌وێت ، له گۆڕستان هێمنتر
ماچی غەمگینترین ژنی تیا بکه‌م و
!!ڕانه‌چڵه‌کێت
*******
که ویستت له داخی نه‌هاتنی یار خۆت بکوژیت
بێ دوو دڵیی ، به چه‌پکێ گوڵه‌وه.....
له جێ ژواندا مه‌جووڵێ ،
مه‌رگی دڵدار ،....
به ڕه‌ونه‌قترین تابلۆیه......
له‌و ساته‌یدا ،که چاوه‌کانی به‌سه‌ر ڕێیه‌که‌وه ئه‌بڵه‌ق بوون
*******
ڕۆژێک دێت ئه‌وه‌نده په‌پووله ئه‌بارێت
ڕێی چوونه لای یارم نامێنێت ،
ئه‌و ڕۆژه ، نه، ئه‌و گازنده‌م لێ ئه‌کا و
نه ، منیش نیگه‌رانیی دام ئه‌گرێت
هه‌ردووکمان ئه‌زانین.....
عیشق ئه‌بێت جار جارێ پشوو بات
*******
هه‌میشه خودایه‌ک و ئافره‌تێکم خۆش ئه‌وێت
خودا ،
له ترسی عه‌زاب و
ئافره‌ته‌که‌ش ،
به خاتر بەهێی بۆنخۆشی میهره‌بانییه‌که‌ی
*******
ˆ چالاک ؛ مەبەست لە هونەرمەندی نەمر 'ڕەفیق چالاک"ە .
باخچه‌کانی وه‌ڕسی........ به‌رزان هه‌ستیار
بەرزان هەستیار
شوباتی2010
ئەڵمانیا/ کۆلن
bhastiar@yahoo.de
کە بیتاقەتیی
وەک جگەرە ئەمنێت بە لێوی خۆیەوە
کتێبخانەکەم ئەگەڕێم ،
پاشان هیچ ناخوێنمه‌وه .. هیچ
*******
بەم ناوەختە زەنگ بۆ هاوڕێیەک لێ ئەدەم
سور ئه‌زانم به‌م مه‌ستییە لێم بێزاره
که‌چی ئه‌و دێڕه شیعرانه‌ی بۆ ئه‌خوێنمه‌وه
که خۆشم که‌یفم پێیان نایه‌ت و
بە نیازم ،
چەشنی شووشەی بەتاڵ ، توێکڵی گوڵە بەڕۆژە ،......
فڕێیان دەم
*******
گوێ له هاژه‌ی ڕژانی " چالاک"ˆ ئه‌گرم و
"مه‌حوی " به هه‌موو هه‌یبه‌تی خۆیه‌وه....
له ته‌نیشتمه‌وه دانیشتووه ،
که‌چی ئه‌وه‌نده بێ سیفه‌تم
کراسی ئه‌م بێزارییه‌م ، ئوتووه‌که‌ی ناشکێت
*******
له‌و په‌ڕی سه‌رقاڵیی خۆمدا
ڕژانی ئه‌ستێره،.....
خۆ کوشتنی کچێکم بیردێنێته‌وه
که پشکۆی یه‌که‌مین ماچ ،کردی به سه‌هۆڵ
*******
…له جه‌نجاڵیی خۆمدا
…چرکه‌یه‌کم ئه‌وێت ، له گۆڕستان هێمنتر
ماچی غەمگینترین ژنی تیا بکه‌م و
!!ڕانه‌چڵه‌کێت
*******
که ویستت له داخی نه‌هاتنی یار خۆت بکوژیت
بێ دوو دڵیی ، به چه‌پکێ گوڵه‌وه.....
له جێ ژواندا مه‌جووڵێ ،
مه‌رگی دڵدار ،....
به ڕه‌ونه‌قترین تابلۆیه......
له‌و ساته‌یدا ،که چاوه‌کانی به‌سه‌ر ڕێیه‌که‌وه ئه‌بڵه‌ق بوون
*******
ڕۆژێک دێت ئه‌وه‌نده په‌پووله ئه‌بارێت
ڕێی چوونه لای یارم نامێنێت ،
ئه‌و ڕۆژه ، نه، ئه‌و گازنده‌م لێ ئه‌کا و
نه ، منیش نیگه‌رانیی دام ئه‌گرێت
هه‌ردووکمان ئه‌زانین.....
عیشق ئه‌بێت جار جارێ پشوو بات
*******
هه‌میشه خودایه‌ک و ئافره‌تێکم خۆش ئه‌وێت
خودا ،
له ترسی عه‌زاب و
ئافره‌ته‌که‌ش ،
به خاتر بەهێی بۆنخۆشی میهره‌بانییه‌که‌ی
*******
ˆ چالاک ؛ مەبەست لە هونەرمەندی نەمر 'ڕەفیق چالاک"ە .
لێدوان بنووسە
تكایه بچۆژووره‌وه تا لێدوانێک بنووسیت.
هەڵسەنگاندن
هەڵسەنگاندن ته‌نیا بۆ ئه‌ندامانه.
تكایه خۆت تۆمار بكه یان بچۆژووره‌وه بۆ هەڵسەنگاندن.
تكایه خۆت تۆمار بكه یان بچۆژووره‌وه بۆ هەڵسەنگاندن.
هیچ هەڵسەنگاندنێک نەنێردراوە.









