ڕێدۆزی
چوونه‌ژووره‌وه
تا ئێستا ئەندام نیت؟
كرته لێره بكه بۆ خۆ تۆماركردن.
تێپەڕەوشەت له بیرچووه؟
ده‌توانی لێرەوە داوای تێپەڕەوشه‌ی نوێ بكه‌یت.
کتێب
وتار و راپۆرت

کۆڕێک بۆ
هونه‌ری نیگار کێشان و
ئاوتیزم

کوردستان له دیدی
کورد ناسی هۆڵه‌ندی
پیت مویله‌ر و لیا فیسه‌ر

کۆڕی ڕێزلێنان و
چله‌ی ماته‌مینی
خوالێخۆش
بوو کاک ئازاد صائیب
ئازادی ژێده‌رێ
بۆ پڕۆژه‌ى
لێره‌و له‌وێ
بنه‌ماکانی چیڕۆک نوسین
مسته‌فا رابه‌ر
ده‌ریایه‌ک ڕۆژنامه و
ڕووبارێک گۆڤار و
کانیاوێک کتێب
فه‌هد گرده‌وانی
هۆنراوه
ریکلام
ڤیدیۆ
شیعری
هه‌ردی ئه‌حمه‌د
کۆری ئه‌ده‌بی
له‌تیف هۆمه‌ر
نوێنه‌ر ئه‌حمه‌د
هونه‌ر
کوردیه‌کانTV

دیسان شه‌و هات
ته‌یب جه‌بار
دیسان شه‌و هات ، بۆ ناڵه‌ى من .
گڕ به‌ردرا ..
له شاره زه‌رده‌واڵه‌ى من .
نه دیوار هه‌ناسه ده‌دا ،
نه ده‌رگایه ده‌دوێ .
نه په‌نجه‌ره رووم تێده‌كا ،
نه ساێَ ده‌ده‌نگێ .
نه تارمایی یارێ ..
سه‌رم لێده‌دا ،
نه كه‌سێك دێ .
ئۆقره ناگرێ ..
ئه‌م روحه رووت و ره‌جاڵه‌ى من !!
تۆ بڵێی له‌م دونیایه ..
که‌سێک هه‌بێ ..
سه‌ر ده‌ربكا ،
له هه‌گبه‌ى ورده‌واڵه‌ى من ؟!
كاتیَ حه‌زى خه‌وتنم ده‌مریَ ،
ده‌مه‌ویَ ده‌ست بكه‌م ..
به نه‌رمكردنى ئاو .
له‌ولاوه كه‌ڵكه‌ڵه‌ى ..
ئاوساندنى به‌رد ،
سوارى سه‌رم ده‌بیَ .
ئه‌و ساته‌ى ..
ته‌ته‌ڵه‌ى تریفه ده‌كه‌م ،
كوت وپرِ ..
حه‌زى شۆرینه‌وه‌ى با ،
یه‌خه‌م ده‌گریَ .
ئه‌و وه‌خته‌ى خه‌ریكى ..
پینه‌كردنى ئاسمانم ،
جله‌وى ئه‌سپی گرِكان ،
له ده‌ستم به‌ر ده‌بیَ .
ئه‌و كاته‌ى سه‌رقاڵى ..
درونى جل و به‌رگى خه‌ونم ،
زه‌وقى دا‌و نانه‌وه ..
بۆ گزنگ ،
له ده‌ست و په‌نجه‌م ده‌ئاڵىَ .
جار به جار هه‌وڵئه‌ده‌م ..
ره‌شه‌با بهارِم ،
خولیاى له بێژنگدانى ..
شڵپه‌ى تاڤگه ،
سه‌ر ودڵم ده‌گریَ .
كه حه‌زم ده‌چێته ..
سه‌ر پالاَوتنى ته‌م و مژ ،
خه‌مى پاشقولدانى ..
هه‌وره تریشقه ،
دامده‌گریَ .
زۆر جار خۆم ئاماده ده‌كه‌م ،
بۆ سه‌ربرِینى گه‌رده‌لوول ،
چنگی واسواسه‌ى ..
په‌لاماردانى لافاو ،
ریَم لێده‌گریَ .
ئه‌و ده‌مه‌ى خه‌ریكى ..
دادانى نوكى چه‌خماخه‌م ،
حه‌ز و ختوكه‌ى ..
تیژ كردنى ده‌مه شه‌پۆل ،
شه‌رِم پیَ ده‌فرۆشیَ .
وه‌ختیَ پێسته‌ى ئاگر ..
خۆشه ده‌كه‌م ،
له سه‌د لاوه گیانم ده‌خوریَ .
هه‌ست به چێژێك ده‌كه‌م ،
خۆش .. وه‌ك چێژى سوتان ،
سه‌راپاى جه‌سته‌م ..
داده‌پۆشیَ .
ئه‌و كاته‌ى ده‌مه‌ویَ ..
بومه‌له‌رزه بتوێنمه‌وه ،
مار و مێروى ..
ولاَتێكى سه‌راپا كاول ،
تێم ده‌وروكیَ .
خودایه ..
به‌زمی بیَ سه‌ر و هه‌ودای من ،
كه‌ى ته‌واو ده‌بیَ ؟
خودایه ..
دیسان شه‌و هات بۆ حاڵى من .
فریام كه‌وه ..
ئاگر بارانه له ماڵى من .
خودایه ..
چ شتیَ دادم ده‌دا ؟
تۆ بڵێی داسراكیَ ..
روحى هه‌راسان و لاڵى من ؟
له ناو گه‌لاَى نه‌رمى كتێبدا ،
یا باوه‌شی گه‌رمی كچیَ ؟
شوباتى 2010
• له ژماره (8 ) ، به‌روارى (30/3/2010) دا ، له پاشكۆى روبه‌رى داهێنان بلاَوكراوه‌ته‌وه .
دیسان شه‌و هات ..... ته‌یب جه‌بار
ته‌یب جه‌بار
دیسان شه‌و هات ، بۆ ناڵه‌ى من .
گڕ به‌ردرا ..
له شاره زه‌رده‌واڵه‌ى من .
نه دیوار هه‌ناسه ده‌دا ،
نه ده‌رگایه ده‌دوێ .
نه په‌نجه‌ره رووم تێده‌كا ،
نه ساێَ ده‌ده‌نگێ .
نه تارمایی یارێ ..
سه‌رم لێده‌دا ،
نه كه‌سێك دێ .
ئۆقره ناگرێ ..
ئه‌م روحه رووت و ره‌جاڵه‌ى من !!
تۆ بڵێی له‌م دونیایه ..
که‌سێک هه‌بێ ..
سه‌ر ده‌ربكا ،
له هه‌گبه‌ى ورده‌واڵه‌ى من ؟!
كاتیَ حه‌زى خه‌وتنم ده‌مریَ ،
ده‌مه‌ویَ ده‌ست بكه‌م ..
به نه‌رمكردنى ئاو .
له‌ولاوه كه‌ڵكه‌ڵه‌ى ..
ئاوساندنى به‌رد ،
سوارى سه‌رم ده‌بیَ .
ئه‌و ساته‌ى ..
ته‌ته‌ڵه‌ى تریفه ده‌كه‌م ،
كوت وپرِ ..
حه‌زى شۆرینه‌وه‌ى با ،
یه‌خه‌م ده‌گریَ .
ئه‌و وه‌خته‌ى خه‌ریكى ..
پینه‌كردنى ئاسمانم ،
جله‌وى ئه‌سپی گرِكان ،
له ده‌ستم به‌ر ده‌بیَ .
ئه‌و كاته‌ى سه‌رقاڵى ..
درونى جل و به‌رگى خه‌ونم ،
زه‌وقى دا‌و نانه‌وه ..
بۆ گزنگ ،
له ده‌ست و په‌نجه‌م ده‌ئاڵىَ .
جار به جار هه‌وڵئه‌ده‌م ..
ره‌شه‌با بهارِم ،
خولیاى له بێژنگدانى ..
شڵپه‌ى تاڤگه ،
سه‌ر ودڵم ده‌گریَ .
كه حه‌زم ده‌چێته ..
سه‌ر پالاَوتنى ته‌م و مژ ،
خه‌مى پاشقولدانى ..
هه‌وره تریشقه ،
دامده‌گریَ .
زۆر جار خۆم ئاماده ده‌كه‌م ،
بۆ سه‌ربرِینى گه‌رده‌لوول ،
چنگی واسواسه‌ى ..
په‌لاماردانى لافاو ،
ریَم لێده‌گریَ .
ئه‌و ده‌مه‌ى خه‌ریكى ..
دادانى نوكى چه‌خماخه‌م ،
حه‌ز و ختوكه‌ى ..
تیژ كردنى ده‌مه شه‌پۆل ،
شه‌رِم پیَ ده‌فرۆشیَ .
وه‌ختیَ پێسته‌ى ئاگر ..
خۆشه ده‌كه‌م ،
له سه‌د لاوه گیانم ده‌خوریَ .
هه‌ست به چێژێك ده‌كه‌م ،
خۆش .. وه‌ك چێژى سوتان ،
سه‌راپاى جه‌سته‌م ..
داده‌پۆشیَ .
ئه‌و كاته‌ى ده‌مه‌ویَ ..
بومه‌له‌رزه بتوێنمه‌وه ،
مار و مێروى ..
ولاَتێكى سه‌راپا كاول ،
تێم ده‌وروكیَ .
خودایه ..
به‌زمی بیَ سه‌ر و هه‌ودای من ،
كه‌ى ته‌واو ده‌بیَ ؟
خودایه ..
دیسان شه‌و هات بۆ حاڵى من .
فریام كه‌وه ..
ئاگر بارانه له ماڵى من .
خودایه ..
چ شتیَ دادم ده‌دا ؟
تۆ بڵێی داسراكیَ ..
روحى هه‌راسان و لاڵى من ؟
له ناو گه‌لاَى نه‌رمى كتێبدا ،
یا باوه‌شی گه‌رمی كچیَ ؟
شوباتى 2010
• له ژماره (8 ) ، به‌روارى (30/3/2010) دا ، له پاشكۆى روبه‌رى داهێنان بلاَوكراوه‌ته‌وه .
لێدوان بنووسە
تكایه بچۆژووره‌وه تا لێدوانێک بنووسیت.
هەڵسەنگاندن
هەڵسەنگاندن ته‌نیا بۆ ئه‌ندامانه.
تكایه خۆت تۆمار بكه یان بچۆژووره‌وه بۆ هەڵسەنگاندن.
تكایه خۆت تۆمار بكه یان بچۆژووره‌وه بۆ هەڵسەنگاندن.
هیچ هەڵسەنگاندنێک نەنێردراوە.









