ڕێدۆزی
چوونه‌ژووره‌وه
تا ئێستا ئەندام نیت؟
كرته لێره بكه بۆ خۆ تۆماركردن.
تێپەڕەوشەت له بیرچووه؟
ده‌توانی لێرەوە داوای تێپەڕەوشه‌ی نوێ بكه‌یت.
کتێب
وتار و راپۆرت

کۆڕێک بۆ
هونه‌ری نیگار کێشان و
ئاوتیزم

کوردستان له دیدی
کورد ناسی هۆڵه‌ندی
پیت مویله‌ر و لیا فیسه‌ر

کۆڕی ڕێزلێنان و
چله‌ی ماته‌مینی
خوالێخۆش
بوو کاک ئازاد صائیب
ئازادی ژێده‌رێ
بۆ پڕۆژه‌ى
لێره‌و له‌وێ
بنه‌ماکانی چیڕۆک نوسین
مسته‌فا رابه‌ر
ده‌ریایه‌ک ڕۆژنامه و
ڕووبارێک گۆڤار و
کانیاوێک کتێب
فه‌هد گرده‌وانی
هۆنراوه
ریکلام
ڤیدیۆ
شیعری
هه‌ردی ئه‌حمه‌د
کۆری ئه‌ده‌بی
له‌تیف هۆمه‌ر
نوێنه‌ر ئه‌حمه‌د
هونه‌ر
کوردیه‌کانTV

بۆ پاكیزه‌كانى ئه‌نفال كه فرۆشران
كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر
kazhal_3@hotmail.com
فریشته‌كان كه گوێیان له حیكایه‌ته‌كانی ئێوه بوو
شه‌رمه‌نده بوون
كه گوێمان له حیكایه‌تی فرۆشتنی ئێوه بوو
حیكایه‌تی به‌كاڵابوونی جه‌سته‌و
مه‌زادی لاشه‌ی كیژۆڵه‌َ گه‌رمیانیه‌كان
شه‌رم له‌به‌ردو دار ده‌تكا
فریشته‌كان،
له‌حزور پاكیزه‌یی ئێوه خه‌جاڵه‌ت و
زه‌وی له‌به‌رده‌م به‌رائه‌تی ئێوه شه‌رمه‌نده
هه‌موومان قسه‌مان كرد
من شعرێكم نوسی و
رۆژنامه‌یه‌ك تێر تێر گریا..
فریشته‌یه‌ك گوناهه‌كانی سرِیه‌وه‌و
به‌خێر نووسی
خودا ئاگری دۆزه‌خی گه‌رم تر كرد
تا پیاوه عه‌گال به‌سه‌ره شه‌هوانیه‌كان باشتر بقرچێن
كۆشكه‌كانی به‌هه‌شتی قه‌شه‌نگ تر كرد
تا پاكیزه‌كانی ئه‌نفال نیشته‌جێ بن و
له‌ویَدا چاوه‌رِیَ ی ئازیزان بكه‌ن
(سینۆهه) تفی له‌مه‌مله‌كه‌تی خواكانی فیرعه‌ون و
ئایه‌ته‌كانی له‌زه‌ت كرد
هه‌ره‌مه‌كان مانیان له‌نمایش گرت و
برِیاریان دا قفڵ له‌ده‌رگاكانیان بده‌ن
(زانا) حیكایه‌تی فرۆشتنی خۆی و پاكیزه‌كانی ئه‌نفالی
له‌سه‌ر عه‌گالێك نوسی و سوتاندی
ئاگر خۆش نه‌ك خامۆش
به‌ڵكو له‌زه‌تی پیاوانی عه‌ره‌ب له‌نیَو دوكه‌ڵی خۆتدا وون بكه‌ی
(نادیا) به‌نوزانه‌وه‌ی هاواری لیَ هه‌ڵسا
خودایه، ئێمه قوربانی و غه‌نیمه‌تی جه‌نگ نین
تا به‌كه‌نیزه‌ك بكرێین
ئێمه قوربانی شه‌هوه‌تی ئه‌و پیاوانه نین
كه‌به‌باشترین شێوه خه‌ڵقت كردن
هه‌موویان قسه‌یان كرد
گه‌رمیان چه‌ند بروسكه‌یه‌كی پیَ گه‌یشت
بۆسنه نوسیبوی هه‌ردووكمان هاوده‌ردین
ته‌یمور به‌هیوای ئازادی و
كه‌ركوك به‌هیوای گه‌رِانه‌وه
ئه‌ی پاكیزه شۆخه‌كانی ئه‌نفال
كه‌ی دێنه‌وه
ئێره پرِده‌كه‌نه‌وه له‌گوڵ
پرِی ده‌كه‌ن له پاكیزه‌یی و
له‌بۆنی سه‌دوهه‌شتاو دووهه‌زار سێ‌و
پرِی ده‌كه‌ن له‌تامی سه‌دو هه‌شتاو دوو هه‌زار گوڵه‌گه‌نم
لێوانه‌ی ده‌كه‌ن له‌ده‌نگی سه‌دوهه‌شتاو دوو هه‌زار چریكه
سیخناخی ده‌كه‌ن
له‌ته‌هلیله‌ی سه‌دوهه‌شتاو دوو هه‌زار ئایه‌تی ئه‌نفال
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سینوهه: پزیشكی تایبه‌تی فیرعه‌ون
زانا: پاڵه‌وانی رۆمانی فرۆشراو كچیَكی فرۆشراو له‌یه‌مه‌ن
نادیار: خوشكى زانا‌و پاڵه‌وانی رۆمانی فرۆشراو
بۆ پاكیزه‌كانى ئه‌نفال كه فرۆشران..... که‌ژاڵ ئیبراهیم خدر

لێدوان بنووسە
تكایه بچۆژووره‌وه تا لێدوانێک بنووسیت.
هەڵسەنگاندن
هەڵسەنگاندن ته‌نیا بۆ ئه‌ندامانه.
تكایه خۆت تۆمار بكه یان بچۆژووره‌وه بۆ هەڵسەنگاندن.
تكایه خۆت تۆمار بكه یان بچۆژووره‌وه بۆ هەڵسەنگاندن.
هیچ هەڵسەنگاندنێک نەنێردراوە.