ڕێدۆزی
چوونه‌ژووره‌وه
تا ئێستا ئەندام نیت؟
كرته لێره بكه بۆ خۆ تۆماركردن.
تێپەڕەوشەت له بیرچووه؟
ده‌توانی لێرەوە داوای تێپەڕەوشه‌ی نوێ بكه‌یت.
کتێب
وتار و راپۆرت

کۆڕێک بۆ
هونه‌ری نیگار کێشان و
ئاوتیزم

کوردستان له دیدی
کورد ناسی هۆڵه‌ندی
پیت مویله‌ر و لیا فیسه‌ر

کۆڕی ڕێزلێنان و
چله‌ی ماته‌مینی
خوالێخۆش
بوو کاک ئازاد صائیب
ئازادی ژێده‌رێ
بۆ پڕۆژه‌ى
لێره‌و له‌وێ
بنه‌ماکانی چیڕۆک نوسین
مسته‌فا رابه‌ر
ده‌ریایه‌ک ڕۆژنامه و
ڕووبارێک گۆڤار و
کانیاوێک کتێب
فه‌هد گرده‌وانی
هۆنراوه
ریکلام
ڤیدیۆ
شیعری
هه‌ردی ئه‌حمه‌د
کۆری ئه‌ده‌بی
له‌تیف هۆمه‌ر
نوێنه‌ر ئه‌حمه‌د
هونه‌ر
کوردیه‌کانTV
مومتاز حه‌یده‌ری سه‌رنووسه‌ر..... فه‌هد گرده‌وانی
مومتاز حه‌یده‌ری سه‌رنووسه‌ر
ده‌ریایه‌ک ڕۆژنامه و ڕووبارێک گۆڤار و کانیاوێک کتێب
ماڵه‌که‌ی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس کاک مومتاز حه‌یده‌ری پڕه له کتێب و گۆڤار و ڕۆژنامه . بنه‌ماڵه‌ی حه‌یده‌ری فرچکیان به کاغه‌ز که‌وتووه . کۆکردنه‌وه‌ی کتێب و گۆڤار و ڕۆژنامه و بڵاوکراوه بووه به خوهکی خۆڕسک .
کاک جه‌مشید حه‌یده‌ری برا بچووکی کاک مومتاز ، که هاته سوێد به ده‌یان کارتۆنی پڕ له کتابی له لینینگراد گواسته‌وه بۆ ستۆکهۆڵم . بۆ خۆم گه‌لێک به دیداری ئه‌و گه‌وهه‌رانه دڵشاد و به‌خته‌وه‌ر بووم ، زۆربه‌ی کات خه‌ریکی سه‌یرکردنیان بووم . کاک جه‌مشید ئێستاکه‌ش له هه‌ولێر خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی کتاب و گۆڤار و رۆژنامه‌یه . ماڵه قه‌شه‌نگه‌که‌ی به‌ڕێز مومتاز حه‌یده‌ری بۆ قوتابی دوکتۆڕا و ماجیستێر چاکترین سه‌رچاوه‌یه و به ده‌یان خوێندکار و قوتابی سوودیان [کتێب وگۆڤار و ڕۆژنامه] له‌و سه‌رمایه وه‌رگرتووه . مومتاز حه‌یده‌ری بۆخۆی کتابخانه‌ی هه‌بووه و له براکانیشی شتی به‌نرخی بۆ ماوه‌ته‌وه . له‌بواری رۆژنامهگهرییشدا دا خزمه‌تێکی زۆری پێشکه‌ش به میلله‌ته‌که‌ی کردووه و ئێستاکه‌ش بۆ به‌رده‌وام بوونی له‌و کاره پیرۆزه و هیلاکه، گۆڤاری گه‌وره‌ی {ک.21} به کوردی و عاره‌بی بڵاوده‌کاته‌وه و ده‌یخاته به‌رچاوی خوێنده‌واری کورد .
کاک مومتاز حه‌یده‌ری ده‌یه‌وێت به ده‌سه‌ڵاتداری کورد و وه‌زاره‌تی رۆشه‌نبیری بڵێت که به‌ته‌نیا بۆی ده‌کرێت ئه‌سپی خۆی له‌وبواره‌دا تاوبدات و له‌سه‌ر ئه‌رکی خۆی گۆڤارێکی قه‌باره مه‌زن بخاته به‌رچاوی خوێنده‌واری کورد . بۆ دابین کردنی پاره‌وپوول هه‌ندێک زه‌وی خۆی بکاته قوربانی و زیاتر له 30 دۆنم زه‌وی کشتوکاڵی ، بۆ له‌دایک بوونی ئه‌و گۆڤاره بکاته قوربانی و بیفرۆشێت . سه‌رنووسه‌ری ئاوا که‌من که ماڵوموڵکی خۆی بکاته قوربانی په‌یڤ و وشه‌ی کوردی و خزمه‌ت کردنی ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگی کورد .
ئێستاکه چوار ژماره‌ی بڵاوکردۆته‌وه و هه‌ندێک ناویشی ریزکردووه که یارمه‌تی گۆڤاره‌که‌یان داوه . دیاره جارجاره داواش له ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردی ده‌کات یارمه‌تی بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت له کاره‌که‌ی . ئه‌و گۆڤاره به‌هره‌داره ده‌که‌ویته خانه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی دیکۆمه‌نت و به‌ڵگه‌نامه . هه‌گبه‌ی ماڵه‌که‌ی حه‌یده‌رییان پڕه له به‌ڵگه‌نامه و دیکۆمینت ، که بۆ نه‌وه‌ی تازه شوێنی بایه‌خی ده‌بێت . سه‌رکرده‌ی شیوعی جهلادبهزێن شه‌هید جه‌مال حه‌یده‌ری یه‌کێکه له شه‌هیده‌کانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه . ئه‌و گۆڤاره له‌سه‌ر تۆڕی ئینترنێت بڵاو ده‌کرێته‌وه و خوێنده‌واری ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بۆ ئاشنابونیان ده‌توانن بیخوێننه‌وه .ده‌ستخۆشی له کاک مومتاز و هاوکارانی بۆ ده‌رکردنی ئه‌و گۆڤاره ره‌نگینه .
فه‌هد گرده‌وانی 15/5/2009ستۆکهۆڵم
لێدوان بنووسە
هەڵسەنگاندن
تكایه خۆت تۆمار بكه یان بچۆژووره‌وه بۆ هەڵسەنگاندن.









